نەخۆشی کۆکە مەیمونە لە چەند وڵاتێکی جیھان تۆمارکرا

20/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نەخۆشی کۆکە مەیمونە لە چەند وڵاتێکی جیھان تۆمارکرا.

لە چەند وڵاتێکی جیھان حاڵەتی توشبون بە نەخۆشی کۆکەمەیمونە تۆمارکراوە، لەو چوارچێوەیەدا دەزگای تەندروستی گشتی کەنەدا رایگەیاند، لە پارێزگای کیوبیک ئەنجامی پشکنینی کۆکە مەیموونە، دوو حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە، ھەروەھا لە فەرەنسا و ئەمریکا و ئوسترالیا و ئیسپانیا چەند حاڵەتێکی توشبوون بە کۆکە مەیمونە تۆمار کراوە، حکومەتی ئوسترالیاش رایگەیاندوە، نیشانەکانی کۆکە مەیموونەکان لە گەشتیارێکدا دەرکەوتووە کە لە ئەوروپا گەڕاوەتەوە.

کۆکە مەیموونە ڤایرۆسێکی دەگمەنە بۆ یەکەمجار لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات دۆزراوەتەوە، لە دەیەی ڕابردوودا حاڵەتەکانی لە ڕۆژئاوای ئەفریقا زیادی کردووە، نیشانەکانی بریتین لە تا، ئازاری ماسولکەکان و ئاوسانی ڕژێنە لیمفاوییەکان و پەڵە لەسەر دەست ودەم وچاو.