لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئێران ٣ کەس کوژران
کوردسات نیوز
لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە یەکێک لە دامەزراوەکانی ئێراندا سێ کەس کوژران و ٥ کەسیش بریندار بوون.
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، ئەو کەسەی ھێرشەکەی ئەنجامداوە یەکێک لە گەورەترین دامەزراوە داراییەکانی وڵاتەکەی کردوەتە ئامانج، کە پێشتر خۆی تیادا فەرمانبەر بوە و لە کارەکەی دەرکراوە.
بەپێی زانیارییەکان، زۆرینەی بریندارەکان تەندروستییان ناجێگیرە، دوابەدوای رووداوەکەش ھێرشبەرەکە خۆی کوشتوە.
بەپێی زانیارییەکان دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری رووداوەکە و تا ھۆکاری سەرەکی ھێرشەکە ئاشکرا بکەن.
|