دروێنەی دانەوێڵە لە خانەقین و گەرمیان دەستیپێکرد

18/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە خانەقین و گەرمیان وەزری دروێنە دەستی پێکردووە و بەرێوەبەری کشتوکاڵی خانەقیش ئاشکرای دەکات، بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرھەمی جوتیاران بە رێژەی ٦٠% کەمیکردووە. رونیشیکردەوە، بەھۆی کەمی بڕی باران بارینەوە، ماوەی دوو ساڵە جوتیاران ھیچ بەرھەمێکیان بۆ نامێنێتەوەو رووبەڕووی زیانی زۆر دەبنەوە.