لە سەردەمی ڕۆبۆتەکاندا مرۆڤ چۆن دەتوانێت ڕکابەری ئامێرەکان بکات؟

18/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پیشەسازی ڕۆبۆتیک زیاتر لە ١٥٠ ھەزار کارمەندی لێھاتووی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دامەزراندووە، بەھای پیشەسازی ڕۆبۆتیک دەتوانێت تا ساڵی ٢٠٣٠ بگاتە ٢٦٠ ملیار دۆلار.

لەئێستادا ئێمە لە سەرەتای دروست کردنی ڕۆبۆتەکانداین، وە دوور نییە کە ڕۆژێک وای لێ بێت کە شوێنی زۆرێک لە مرۆڤەکان بگرنەوە، سەدان ملیۆن کەس بێ کار بکەن لە جیھاندا.

لە نوسراوێکی نوسەری بەناوبانگی ئەمریکی "مارتن فۆرد" کە نوسەری کتێبی "یاسای ڕۆبۆتەکان"ە ، باس لەوە دەکات کە ڕۆبۆتەکان ھەمو شتێک لە ژیانماندا ناگۆڕن، رۆژانێک دێت کە تەنانەت توانای گۆڕینی وشەکانیشیان دەبێت.

ڕەنگە ئەمە دور نەبێت لە ڕاستییەوە چونکە لە ئێستادا ڕۆبۆتەکان وەک ئامڕازێکی سادە دەستیان کردووە بە کارەکانیان کە یارمەتی مرۆڤ دەدات، رۆبۆتەکان ئەو کارانەی کە لە ئێستادا ئەنجامی دەدەن کۆمەڵێک کاری سادەو دوبارەن، یاخود کارکردن لە ھەلومەرجێکی مەترسیداردا کە رەنگە مەترسی بۆ سەر ژیانی مرۆڤ دروست بکات.

لە ئێستادا لەگەڵ پێشھاتەکانی ئەم دواییەی فێربوونی ئامێر و زیرەکی دەستکرد و زانستی ئەلگۆریتمەکان، زۆر لەوە زیاترە وەک چۆن ڕۆبۆتەکان توانای فێربوون و ئەنجامدانی چالاکی و ئەرکەکانیان ھەیەکاری زۆر و ئاڵۆزو قورسیان ئەنجام داوە زۆربەی کاتەکان   پارێزراوی مرۆڤەکان بوون. 

لە ئێستادا رۆبۆتەکان بەرەو پێش چونێکی زۆر باشیان بە خۆیانەوە بینیوە وە بە پێی پێش بینییەکانی زانایان، ھەتا ساڵی ٢٠٣٠ زۆرێک لە مرۆڤەکان بێ کار ئەبن بەھۆی دانانی ڕۆبۆتەکان. کە ئەمەش زیانێکی گەورەیە بۆ سەر ژیانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی، لە ئێستادا ھەندێک لە وڵاتەکان ھەڵ دەستن بە لابردنی کارمەندەکان و دانانی ڕۆبۆت لە شوێنەکانیان، ئەمەش وا دەکات کە ڕێژەی بێ کاری لە جیھاندا بەرز بکاتەوە.