ڕووسیا لەگەڵ بەردەوامی بۆردوومانەکان ڕاگرتنی دانوستانەکانی لەگەڵ ئۆکراین ڕاگەیاند

18/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لەگەڵ بەردەوامی ئۆپراسیۆن و بۆردوومانەکان، ڕووسیا ڕاگرتنی دانوستانەکانی لەگەڵ ئۆکراین ڕاگەیاند.

"ئەندریە رودینکو" جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ئێستادا مۆسکۆ و کیێڤ ھیچ جۆرە دانوستانێک لە نێوانیاندا نییە، کیێڤ بە کرداری لە پڕۆسەی دانوستانەکان کشاوەتەوە.

ھاوکات "دیمتری پیسکۆڤ" وتەبێژی کۆشکی کرملین ڕایگەیاند، کاتێک جەنگ ڕادەگیرێت کە گوێ لە دەنگی ڕووسیا و داواکارییەکانی بگیرێت. وتیشی، مۆسکۆ دڵنیایە کە سەردەکەوێت و سەرجەم ئامانجەکانی بەدیدەھێنێت لە ئۆپراسیۆنەکەیدا لە خاکی ئۆکراین.

لای خۆشیەوە، "میخائیلو بودولیاک" ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، مۆسکۆ بەرپرسە لە ئاستەنگ دروست کردن لە دانوستانەکاندا.