لێخۆشبوونی ١٥٪ی پێشینەکان درێژکرایەوە
کوردسات نیوز
لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥٪ی پێشینەکانی حکومەت کە لای ھاووڵاتییانە تا ٦ی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکرایەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥٪ی پێشینەکانی حکومەت کە لای ھاووڵاتییانە، تا ٦ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لێخۆشبوونەکە، پێشینەی خانووبەرە و قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون و بانکی خانووبەرە و پێشینەی ھاوسەرگیری و قەرزی بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵ و پێشینەی پیشەسازی و گەشتیاری دەگرێتەوە
|