د. بەرھەم ساڵح پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد

18/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی ئەرکەکانی لە عێراق کرد و جەختیکردەوە لە بەھێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە سەرجەم بوارەکان بۆ ئاستێکی بەرزتر، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات.

د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ لە کۆشکی سەلام لەبەغداد پێشوازیکرد لە ماتیو تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی ئەرکەکانی.

لەمیانی دیدارەکەدا د. بەرھەم ساڵح ستایشی ھەوڵەکانی باڵیۆزی ئەمریکای کرد لەماوەی کارکردنی لە عێراق لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەئەرکەکانی داھاتوویدا، ھەروەھا جەختیکردەوە لە بەھێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە سەرجەم بوارەکان بۆ ئاستێکی بەرزتر، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریکا سوپاسی سەرۆک کۆماری عێراق کرد و پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییە ھاوبەشەکان لەبوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.