ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە بەھێزکردنی توانا جەنگییەکانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق

18/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دیمیتری پۆلیانسکی، نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام دەبن لە ھاوکارییەکانیان بۆ بەھێزکردنی توانای سەربازیی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق.

نوێنەری ڕووسیا ڕاشیگەیاند، بەردەوام دەبن لە بەشدارییکردن لە بەھێزکردنی توانا جەنگییەکانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، پێش ھەر شتێک لە ڕێگەی پەرەپێدانی ھەماھەنگییە سەربازییەکانی نێوان بەغداد و مۆسکۆ.

وتیشی، ڕووسیا و بەغداد لەمێژە ھاریکاریی ھەیە لە نێوانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و گروپە تیرۆریستییەکانی تر لە عێراق و سوریا و تەنھا لە ڕێگەی فراوانکردنی ھەماھەنگییەکانیانەوە دەتوانن بەرەنگاری تیرۆر ببنەوە، کە ناوەندی ڕاگەیاندنی چوار قۆڵی "ڕووسیا و عێراق و ئێران و سوریا"ش لە بەغداد، ڕۆڵی گرنگی ھەبووە، لە ھەماھەنگیی پلانەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە.