عێراق ٥٤٪ زەویە کشتوکاڵیەکانی بەھۆی کەمتەرخەمی ژینگەییەوە لەناوچوون

06/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری پیسبوونی ژینگەی بڵاوکردەوە و عێراق لە ڕیزبەندی پێنجەم دێت لە پیسبوونی ژینگەکەیدا و بەوھۆیەشەوە ڕووبەڕووی مەترسی ئابووری دەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە کاریگەری کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات و دروستکردنی بەنداو لەلایەن تورکیا و ئێران، لە ھەمان کاتدا بەھۆی کەمتەرخەمی حکومەتەوە ٣٩٪ی ڕووبەری خاکی عێراق بە بیابان بووە، ٥٤٪ی زەوییە کشتوکاڵییەکانیشی مەترسی وشکبوونی لەسەرە.


ھەروەھا وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووە، عێراق تاوەکو ساڵی ٢٠٣٥ زیاتر لە ١٠ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاو ساڵانە لە دەستدەدات، بە کاریگەری گۆڕانی کەشوھەوا و مەترسییەکانی سەر ژینگە، زیاتر لە ٧ ملیۆن عێراقی زیانیان بەرکەوتووە.