کازمی: ھەندێک لایەن دەیانەوێت ڕێگری بۆ حکومەتی ئێستا دروستبکەن

18/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ھەندێک لایەن ڕێگری بۆ کارەکانی کابینەکەی دروست دەکەن، بەڵام توانیویانە سەرکەوتن بەدەستبھێنن.

کازمی لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، سەرەڕای تێپەڕینی حەوت مانگ بەسەر ھەڵبژاردنەکان ھێشتا نەتوانراوە حکومەتی نوێ پێکبھێنرێت و لە ئێستاشدا ھەندێک لایەن لە بری ھەوڵی دەرچوون لەم چەبەستووییە، دەیانەوێت ڕێگری بۆ حکومەتی ئێستا دروستبکەن و کارەکانی پەکبخەن.

کازمی ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتەکەی توانی ھەڵبژاردنێکی پاک بەڕێوەببات و ئابووری وڵاتیش لە داڕوخان بپارێزێت و بڕی یەدەگی وڵاتیش بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبکاتەوە. وتیشی، لە ڕابردوودا ھاوڵاتیانیان بەجێنەھێشتووە و لە داھاتووشدا پشت لە ھاوڵاتیان ناکەن.