قوباد تاڵەبانی: بەرنامەمان ھەیە داھات بۆ وەرزشوانان مسۆگەر بکەین

17/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ دەستەی کارگێڕی و ژمارەیەک ورزشوانی یانەی چوارقوڕنە کۆبووەوە و بەڵێنی پێدان پاڵپشتیان بکات و پشتیوانیان بێت.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، "لەکۆبوونەوەیەکمدا لەگەڵ دەستەی کارگێڕی و ژمارەیەک ورزشوانی یانەی چوارقوڕنە، چەند ڤدیۆیەکی ھاندەرانی ئەو یانەیەم بینی، تێگەشتم چ پاڵپشتییەکی مەعنەوی بوون تا بەو ئیمکاناتە کەمە توانیویانە بگەنە خولی پلە نایابی کوردستان."

لە کۆبوونەوەیەکی دیکەدا، قوباد تاڵەبانی چاوی کەوت بە ھاکار گەردی، وەرزشوانی بە توانا و پاڵەوانی کیک بۆکسینگ کە توانیویەتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا سەرکەوتنی بەرچاو بەدەست بھێنێت.

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، "لەوەرزشدا ھەمیشە ھەموو ھەوڵێکم لەو پێناوەدا دەبێت وەرزش لەتەنھا حەز و خولیاوە بکەین بە پیشە و داھات بۆ وەرزشوانان مسۆگەر بکەین تاژیانێکی شایستەیان ھەبێت. لەم پێناوەشدا بەرنامەمان ھەیە و پشتیوان بەھەموو لایەک ھەنگاو بەھەنگاو جێبەجێی دەکەین."