ھەردوو پاڵەوان سیلپی و میرڤی گەیشتنە قۆناغی ٨ ی جامی جیھانی سنۆکەر

27/04/2021
جامی جیھانی سنۆکەر
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

یارییەکانی جامی جیھانی سنۆکەر کە لە شاری شیفیڵدی ئینگلتەرا دەکرێت بەردەوامە و لە ڕکابەرییەکی قۆناغی ١٦ ی ئەو جامەدا مارک سیلپی ئینگلیزی کە خاوەن ٣ جار نازناوی ئینگلتەرایە ھاوشان لەگەڵ ھاونیشتمانییەکەی شۆن میرفی بەرەو چارەکی کۆتایی پەڕینەوە.

سەرەتا سیلپی ڕووبەڕوی مارک ئالانی ئیرلەندای باکور وەستایەوە کە سیلپی توانی بە ئەنجامی ١٣ گێم بەرامبەر بە ٧ گێم ببێتە براوە و بەرەو قۆناغی داھاتوو بپەڕێتەوە کە لەوێ ڕووبەڕووی مارک ویلیامزی ھاونیشتمانی دەوەستێتەوە. 
لە یارییەکی تردا شۆن میرڤی ئینگلیزی توانی بە ئەنجامی ١٣ گێم بەرامبەر بە ٧ گێم شکست بە یاریزانێکی چینی بەناوی یان بینگتاو بھێنێت بۆ ئەوەی بلیتی گەیشتن بە چارەکی کۆتایی ببڕێت و  ڕووبەڕوی جۆد ترەمی ئینگلیزی خاوەن پێشەنگی جیھان بوەسێتەوە.