حەسەن کوێستانی و ھەڤاڵەکانی ٢٨ ساڵ لەمەوبەر شەھید کران
کوردسات نیوز
۲۸ ھەشت ساڵ بەسەر شەھید بوونی شەھیدی سەرکردە حەسەن کوێستانی و ھەڤاڵەکانیدا تێپەڕدەبێت.
لە ۱٧ی ئایاری ۱۹۹٤دا، بەمەبەستی تەشەنەنەکردنی شەڕی ناوخۆ، شەھیدی سەرکردە حەسەن کوێستانی سەردانی دەڤەری باڵەکایەتی کرد و لە حاجی ئۆمەران کەوتە بۆسەوە و خۆی و شەش ھەڤاڵی شەھید بوون بە ناوەکانی:
١- یوسف ئیبراھیم گەڵالی
٢- محمود ( خولە)
٣- سەید خدر زینوەیی
٤- خدر مینە دەربەندی
٥- محمد عالی دەربەندی
٦- حمدامین سۆرەبانی
شەھید حەسەن کوێستانی لەساڵی ۱۹٥٠ لە گەڵاڵە لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٧٢دا چووتە ناو دونیای سیاسەت.
|