شەش ساڵ لەمەوبەر یەکێتی و گۆڕان ڕێکەوتن
کوردسات نیوز
سەرۆک مام جەلال و نەوشیروان موستەفا و کۆسرەت ڕەسول عەلی ئامادەی ڕێکەوتنەکە بوون.
لە ڕێکەوتی ١٧ی ئایاری ٢٠١٦دا، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بە ئامادەبوونی سەرۆک مام جەلال، نەوشیروان مستەفا و کۆسرەت رەسوڵ عەلی، رێکەوتنامەی سیاسی یەکێتی و گۆڕانیان لە دەباشان ئیمزاکرد.
رێکەوتنەکە ١١ بەش و ٢٥ ماددەی لە خۆ گرتبوو. تێیدا ھەردوولا تێڕوانینی ھاوبەشی خۆیان دەربارەی پرسەکانی تایبەت بە حزب، ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە لە ڕووە سیاسی و ئابورییەکانەوە خستەڕوو.
ھەروەھا رێکەوتنە، ئاماژەی بە پێویستی ئامادەکردنی دەستورێکی دیموکراتیانە و سەربەخۆیی دادگاکان کردووە. لەگەڵ بە دامەزراوەیکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و پەیوەندیەکانی دەرەوە. لە بارەی چەندین کەرتی ترەوە لە نێویاندا پرسی نەوت، ڕێکەوتنەکە داوای چاکسازی و شەفافیەتی کردووە.
ھەمان رۆژ لە "شاری جوان" لە سلێمانی، ڕێورەسمێک بۆ ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنەکە ڕێکخراو نەوشیروان مستەفا و کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی وتەیان پێشکەشکرد و جەختیانکردەوە لەسەر گرنگی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوو حزب لەسەر ھەموو ئاستەکان.
|