لە کەرکوک ١٣٥ کەس بەھۆی خۆڵبارینەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران

17/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمڕۆ ١٣٥ کەس بەھۆی خۆڵبارینەوە لە پارێزگای کەرکوک، ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون، لە دوێنێشەوە تا ئێستا زیاتر لە ٧٥٨ کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆش بۆ سبەینێ دواخران.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ١٣٥ کەس بەھۆی خۆڵبارینەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

وتیشی، دوێنێ ٦٢٣ کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و تا ئێستاش بەھۆی خۆڵبارینەوە ٧٥٨ کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

ھاوکات بە بڕیاری ئیدارەی کەرکوک، ئەمڕۆ دەوامی فەرمانگەکانی شارەکە ئاسایی کرایەوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەرکوک ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆیان بۆ ڕۆژی چوارشەممە دواخستووە.