نرخی بەنزین بە ڕێژەی ٢٠٪ گرانبووە لە ھەرێمی کوردستان

06/06/2021
نرخی بەنزین ھەرێمی کوردستان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ماوەیەکە نرخی بەنزین لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا بەرزبووەتەوە و ئەوەش ناڕەزایەتیی لای ھاوڵاتیان و شۆفێرانی تەکسی دروستکردووە .

لە ساڵی ٢٠١٤ وە کەرتی سووتەمەنی بووەتە کەرتێکی بازرگانی و حکومەت دەستێوەردان ناکات لە دیاریکردنی نرخدا و کەرتی سووتەمەنیی بۆ بازرگانان ئازاد کردووە ، کە ماوەی حەوت ساڵ دەبێت پاڵپشتی دارایی بۆ کەرتی سووتەمەنی ڕاگرتووە .
بەشێکی زۆری بەنزین لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستانەوە ھاوردە دەکرێت و بە دۆلار دەکڕدرێت و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار یەکێکە لە ھۆکارەکانی گرانبوونەوەی نرخی بەنزین بە دینار , بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە جیھاندا و زۆربوونی خواست لەسەر پێکھاتەکانی نەوت لە دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخی کۆرۆنا لە جیھاندا ھۆکارێکی تری لاوەکی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینە لەجیھاندا<