فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغداد ھەوڵی چارەسەری کێشەکانی نەخۆشخانەی ھیوا دەدات

17/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی نەخۆشخانەی ھیوا فراکسیۆنی یەکێتی نوسراوێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات.

"د. یاد نەقشبەندی" بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی نەبوونی دەرمان و پێداویستی نەخۆشخانەی ھیوا، فراکسیۆنی یەکێتی نوسراوێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات.

وتیشی، ئەرکی چارەسەرکردنی کێشەکان بە تەنیا لە ئەستۆی حکومەتی ھەرێم نییە، بەڵکو لە ئەستۆی حکومەتی عێراقیشە، پێداویستییەکان دابین بکات و گرفتەکان چارەسەر بکات.