تیرۆریستانی داعش شوانێکیان کوشت

16/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای رفاندنی شوانێک لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە سنووری خورماتوو کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی دۆزرایەوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش شوانێکیان لە گوندی چەرداخلی لە سنووری خورماتوو رفاند، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی دۆزرایەوە.

بەرێوەبەری پۆلیسی خورماتووش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تەرمی شوانەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی خورماتوو.