دادگای ھەولێر پێنج چالاکوانی بادینانی بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادا

16/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پێنج چالاکوانی بادینان لەلایەن دادگای ھەولێرەوە بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادران.

بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان راگەیاند، بەھۆی ئەوەی ساڵێک و پێنج مانگە لە ئاسایشی ھەولێر زیندانیکراون و بەپێی ئەو ماددەی پێی سزادراون دەکرێت دوای تەواوکردنی چەند رێکارێکی یاسایی مانگێک و ٧ رۆژی تر ئازاد بکرێن.

ئەو پەرلەمانتارانەشی ئامادەی دانیشتنەکەبوون سەرجەمیان رایانگەیاند، ئەو پێنج گەنجەی شیلادزێ بەبێ تاوان لەلایەن ئاسایشی ھەولێرەوە تۆمەتبارکرابوون و دادگای ھەولێریش سزای بەسەردا سەپاندن.