پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد کە لە سیتەک ژنێکیان بریندار کردبوو
کوردسات نیوز
ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لە یەکێک لە باخەکانی سیتەک ژنێکیان بە فیشەک بریندار کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە یەکێک لە باخەکانی سیتەک بیسترا، دەستبەجێ پۆلیسی سیتەک گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت ژنێک بەفیشەک بریندار کراوە. دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسیش توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێن کە یەکێکیان لە دایکبووی ٢٠٠٢ و ئەو یەکێکیشیان لەدایکبووی ١٩٨٣ و دەستیشگیرا بەسەر چەکێک لە جۆری دەمانچە کە تەقەی پێکرا بوو.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، لە چالاکییەکی دیکەدا مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەدایکبووی ١٩٩٩ و بە چەقۆ ھاووڵاتییەکی برینداری کردبوو دواتر ھەڵاتبوو.
|