لە برادۆست شەڕ لە نێوان تورکیا و پەکەکە ڕوویدا و ١٠ سەرباز کوژران

16/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

شەوی ڕابردوو گەریلاکانی پەکەکە لە سنوری برادۆست لە پارێزگای ھەولێر، ھێرشیانکردە سەر بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا و لە ئەنجامدا ١٠ سەربازی تورکیا و ٤ گەریلا کوژران.

تورکیا ژمارەیەک بنکەی سەربازیی لەناو ھەرێم دامەزاندووە و ناو بە ناو ھێرش دەکاتە سەر گەریلا و گوندە سنورییەکانیش تۆپباران دەکات.

پەیامنێری کوردسات نیوزیش رایگەیاند، گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی چیادێل و گەروخالەت لە ناحیەی برادۆست لە سنوری پارێزگای ھەولێر ھێرشیان کرد و بۆماوەی دوو سەعات شەڕ و پێکدادان بەردەوام بوو.

بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە شەڕەکەدا ١٠ سەربازی تورکیا کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون، چوار گەریلای پەکەکەش کوژران، دواتر سوپای تورکیا لە ڕێگەی ھێلیکۆپتەری جەنگی ، تەرم و بریندارەکانی بۆ وڵاتەکەی گواستەوە.