ھاتووچۆی عێراق: جگە لە ھەرێم لە دوای ٢٠٠٣ەوە حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێل ھاوردەکراوە
کوردسات نیوز
ھاتوچۆی عێراق ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی ناو وڵاتەکەی ئاشکرا کرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە جگە لە ھەرێمی کوردستان، ٧ ملیۆن ئۆتۆمبێل ھاوردە کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھاتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێل لۆدێکی گەورەی لەسەر شەقامەکان دروستکردووە، لە کاتێکدا ماوەی ٣٠ ساڵە شەقامەکان وەک خۆیانن و جگە لە گۆڕانکارییەکی کەم ، ھیچ شەقامێکی ستراتیژی دروست نەکراوە.
راشیگەیاند، ھاتوچۆ تەنھا بۆ ڕێکخستنی ڕۆیشتن نییە، بەڵکو پەیوەستە بە چۆنێتی پارێزگاریکردن لە شەقامەکان، کە ئێستا ھیچ پارێزگارییەک ناکرێت لە ڕێگە گشتی و خێراکان و ڕوناکی و بەرزەپردەکان.
|