بەڕەسمی بەسڕە میوانداری جامی کەنداوی ٢٥ دەکات

27/04/2021
بەسڕە جامی کەنداوی ٢٥
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دواجار و بەشێوەیەکی ڕەسمی شاری بەسڕە میوانداری یارییەکانی یارییەکانی جامی کەنداوی ٢٥ دەکات و یەکێتی تۆپی پێی کەنداو ئەو شانازییەیان بە وڵاتی عێراق و لەنێویدا شاری بەسڕە بەخشی بۆ ئەوەی بە ڕەسمی میوانداری جامبی کەنداوی ٢٥ بکات .

ئەم بڕیارەش لەدوای کۆبونەوەی بەرپرسانی یەکێتییەکانی سەر بە تۆپی پێی کەنداو ھات کە ڕەزامەندیان نیشاندا شاری بەسڕە ببێتە وێستگەی بەڕێوەچونی جامی کەنداوی ٢٥ .
پێشتریش وەفدێکی ئەنجومەنی گشتی کەنداو سەردانی پارێزگای بەسڕەیان کرد و تەکیدیان لە ئامادەباشی ئەو شارە کردەوە بۆ میوانداری کردنی جامەکە. 
لای خۆشییەوە عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ڕایگشتی و شەقامی وەرزشی عێراق بڵاو کردەوە 
درجال ئەوەی خستووەتە ڕوو کە حکومەت و وەزارەت و پارێزگای بەسڕە و ھەروەھا دەستەی ئاسایی کردنەوە ھەموو ھەوڵی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ تەواو کردنی ئەو چاودێریانەی کە لەلایەن لیژنەی پشکنەر تۆمار کرابون کە بە زوترین کات جێبەجێیان بکەن.