چلەی ماتەمینی ھونەرمەند دڵشاد ئەحمەد بەرێوەچوو

05/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە مەراسیمێکدا لە ھۆڵی کۆمەڵەی ھونەرەجوانەکانی سلێمانی چلەی ھونەرمەندی شانۆکار دڵشاد ئەحمەد بەڕێوەچوو.

لەو مەرسیمەدا کە ژمارەیەک لە ھونەرمەندان و ھاوڕێیانی ھونەرمەند دڵشاد ئەحمەد ئامادەی بوون باس لە رۆڵی ھونەرمەندی کۆچکردوکرا کە ھەمیشە خەمخۆری ھونەری رەسەنی کوردی بووە و لە وڵاتی سویدیش کۆکەرەوەی ھونەرمەندانی تاراوگە بوە و پردی پەیوەندی نێوان ھونەرمەندانی ئەوروپا و کوردستان بووە.
چل رۆژ لەمەوبەر ھونەرمەندی شانۆکار دڵشاد ئەحمە لە وڵاتی سوید لە تەمەنی ٥٨ ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.