عێراق ھەناردەکردنی نەوت بۆ ٤.٥ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرز دەکاتەوە

14/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە مانگی داھاتووەوە، عێراق ئاستی ھەناردەکردنی نەوت، بۆ چوار ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەرز دەکاتەوە.

محەمەد سەعدون، نوێنەری عێراق لە ڕێکخراوی ئۆپیک، ڕایگەیاند، ڕێکخراوەکە ڕەزامەندیداوە لەسەر زیادکردنی ئاستی ھەناردەی نەوتی عێراق، بۆ  چوار ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.

وتیشی، ئەو زیادکردنە لە مانگی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات و لە سێ مانگی "تەمووز و ئاب و ئەیلوول"ی ئەمساڵیشدا، زیادکردنێکی تر لە ئاستی ھەناردەی نەوتی عێراق، بە قەبارەی ٥٠٠ ھەزار بەرمیل بەردەوام دەبێت.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوت، عێراق مانگی ڕابردوو ١٠١ ملیۆن و ٣٩٠ ھەزار و ٦٦٢ بەرمیل نەوتی بەرھەمھێناوە، کە بە تێکڕا ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٣٨٠ ھەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.