چاپکردنی پارەی بێ پشتیوانیی ھەڵاوسان و گرانی لە ئێران دروستکردووە

14/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاند، ھۆکاری سەرەکیی گرانی و ھەڵاوسانی ئەم دواییانەی وڵاتەکەی، چاپکردنی لە ڕادەبەدەری پارەی بێ پشتیوانە لەلایەن کابینەکەی ئیبراھیم ڕەئیسییەوە.

عەبدولناسر ھیممەتی کە لە کابینەکەی حەسەن ڕۆحانیدا سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران بوو، ئاماژەی کرد بەوەی حکومەتی ڕەئیسی تەنھا لە ماوەی ھەشت مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ١٤٢ ھەزار ملیار تمەن پارەی بێ پشتیوانی چاپکردووە و ڕاشیگەیاند، بە پێی نوێترین ئاماری بانکی ناوەندیی ئێران، لە ماوەی دەسەڵاتداریی ئیبراھیم ڕەئیسیدا ڕادەی نەختینە لە ئێران ٣٦٠ ھەزار ملیار تومەن زیادیکردووە و ئەمەش ھەڵاوسان و گرانیی لە ڕادەبەدەری سەرجەم شمەک و پێداویستییەکانی لێ کەوتووەتەوە.