ڕەوتی حیکمە: ئامانجی چوارچێوەی ھەماھەنگی دروستکردنی حکومەتێکی بەھێزە

14/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رەوتی حیکمە کە عەمار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات ڕایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی سورە لەسەر پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز و کاریگەر.

ڕەوتی حیکمە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین کە باس لە ھەڵوێستی نوێی چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکرێت، گوایە جیاوازە لەو ھەڵوێستانەی کە بە رەسمی یان لە دەستپێشخەرییەکاندا ڕایگەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەڵوێستەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بە ئامانجی دۆزینەوەی دەرچەیەکی سیاسییە بۆ ئەو بنبەستبوونە سیاسییەی لە ئێستادا ھاتووەتە ئاراوە.

جەختیشیکردەوە، ھەڵوێست و دەستپێشخەرییەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی، ئامانجی بەرژەوەندی گشتییە بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز و کاریگەرییە، کە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە گەورەترین پشتیوانی بکرێت و نوێنەری ھەموو عێراقییەکان بێت.

ڕەوتی حیکمە ڕوونیشیکردووەتەوە، بە ھیچ شێوەیەک لەو ھەڵوێستەیان پاشگەز نابنەوە و بەردەوام دەبن.