یوفا یانەی مانچستەر سیتی سزادا
کوردسات نیوز
بەھۆی رووداوەکانی یارییەکەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئیسپانی، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە شێوەیەکی رەسمی سزای یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزیدا .
لە یاریی گەڕانەوەدا لە ناو یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ و لە کۆتا ساتەکەندا شەڕ و دەمەقاڵێی توند لە نێوان یاریزانانی مان سیتی و ئەتەلەتیکۆ مەدرید روویدا، ئەوەش دوای ئەوەی ساڤیچی بەرگریکاری ئەتلەتیکۆ بە کارتی سور کرایە دەرەوە.
لەو بارەیەوە سایتی رەسمی یوفا بەیاننامەیەکی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە یانەی مانچستەر سیتی بەھۆی ئەو رووداوانەوە و کۆنترۆڵ نەکردنی یاریزانەکانیانەوە، بەبڕی ١٤ ھەزار یۆرۆ غەرامە کراون، بەڵام یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ھیچ سزایەکی بەسەردا نەسەپێنراوە .
یانەی مانچستەر سیتی بە کۆی ئەنجامی ھەردوو یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بە گۆڵێکی بێ وەڵام سەرکەوتنیان نوسیەوە و دواتر لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە یانەی ریاڵ مەدرید دۆڕان .
|