نەورۆز بە دوو گۆڵ لە ئەمانەی بەغدادی بردەوە

14/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە درێژەی یارییەکانی ھەفتەی ٣١ی خولی نایابی عێراقی، یانەی نەورۆز لە ناو یاریگای زانکۆ لە شاری سلێمانی میوانداری یانەی ئەمانەی بەغدادی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە .

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا یاریزانانی نەورۆز ئاستێکی مامنەوەندیان پێشکەش کرد و ئەو گێمەش بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات.

بەڵام لە گێمی دووەمدا یانەی نەورۆز بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگای گرتە دەست و دوای دروستکردنی چەند ھێرشێک لە دەقەی ٦٦ بنیامین ئەکۆر یەکەم گۆڵی تیپەکەی تۆمار کرد.

دواتر و لە دەقەی ٨٠ ئاسۆ رۆستەم گۆڵی دووەمی یانەی نەورۆزی تۆمارکرد، کە ھاوکات گۆڵی ژمارە ١٣ی خۆی بوو لەم وەرزەدا و پێشەنگی گۆڵکارە عێراقییەکانی خولەکەیە.

ئەم سەرکەوتنە یانەی نەورۆزی گەیاندە پلەی نۆیەمی ریزبەندی و لە ٣١ یاریی ئەم وەرزەدا ٣٩ خاڵیان کۆکردووەتەوە.