بەهۆی بەنداوەكانی ئێران 80%ی دەریاچەی حەمرین وشكبووە

14/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

كۆماری ئیسلامی ئێران 14 بەنداوی لەسەر سەرچاوەی ئاوی هەردوو روباری سیروان و ئەڵوەن دروستكردووە كە ئەو دوو روبارە دەریاچەی حەمرین پێكدەهێنن، بەو هۆیەشەوە 80%ی دەریاچەی حەمرین وشكبووە، جوتیاران و ئاژەڵدارانی سنورەكەش دەڵێن، بەهۆی وشكەساڵی و كەمئاوییەوە ژمارەیەكی زۆر لە گوندەكانی ناوچەكە بەرەو چۆڵ بوون دەڕۆن.