لە زانکۆی زاخۆ شەشەمین کۆنفرانسی فۆلکلۆری بەڕێوەچوو

11/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەنتەری زاخۆ بۆ لێکوڵینەوەی کوردی لە زانکۆی زاخۆ شەشەمین کۆنفرانسی فۆلکلۆری خۆی ئەنجامدا بە بەشداری ژمارەیەک لە نوسەر و مامۆستای زانکۆ، لێکۆڵەرەکان لە ھەر چوار پارچەی کوردستان و ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپیەوە بەشداربوون.

لە کۆنفرانسەکەدا ٨٣ لێکۆڵینەوەی جۆراوجۆر دانوستانیان لەسەر دەکرێت بۆ دەوڵەمەندکردنی فۆلکلۆر و کەلتوری کوردەواری، ساڵانەش لە زانکۆی زاخۆ ئەم جۆرە چالاکیە ئەنجام دەدرێت.