تورکیا لە دەریای ڕەش ١٣٥ ملیار مەتر سێجا گازی سروشتیی دۆزییەوە

05/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، کەشتی فاتیحی وڵاتەکەیان لە کێڵگەی ساکاریا لە دەریای ڕەش ١٣٥ ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی دۆزیوەتەوە و ئەمەشی وەک مژدەیەکی گەورە بە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی دا.

ئەمە لە کاتێکدایە ساڵی ڕابردوو لە ھەمان ناوچەدا لە دەریای ڕەش ٤٠٥ ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی دۆزرایەوە، بەم جۆرەش کۆی گازی دۆزراوە لە دەریای ڕەشدا گەیشتە ٥٤٠ ملیار مەتر سێجا.


دوای دۆزینەوەی گازی سروشتی لە دەریای سپی ناوەڕاست لە چەند مانگی ڕابردوودا، پەیوەندییەکانی تورکیا و یۆنان گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت و تەنانەت ھەڕەشەی بەکارھێنانی ھێزیان لە دژی یەکتر کرد، سەرەڕای ھۆشدارییەکانی وڵاتانی ئەوروپاش تورکیا بەردەوام بوو لە گەڕان بە دوای گازی سروشتیدا و ئەمەشی بە مافێکی ڕەوای خۆی زانیوە.