لە عێراق مۆڵەتی کارکردن بە ٣٠ ھەزار کرێکاری بیانی دراوە

07/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کاری عێراق، لە ساڵی ٢٠٢١ مۆڵەتی کارکردن بە زیاتر لە ٣٠ ھەزار کرێکاری بیانی دراوە، بۆ ھەر کرێکارێکی بیانیش بڕی ٢٥٠ ھەزار دینار وەک رسومات وەرگیراوە.

بە پێی داتاکانی لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش، نزیکەی یەک ملیۆن کرێکاری بیانی لە عێراقدا ھەن و کێبڕکێی دەستکەوتنی کار دەکەن بەرامبەر بە کرێکارانی ناوخۆیی، رێژەیەکی زۆر لە کرێکارە بیانییەکانیش بە نایاسایی و لە ڕێگەی کۆمپانیاکان یان لە ڕێگەی دیکەوە دەھێنرێنە عێراق و ھیچ دەستەبەرێکیان بۆ ئەنجام نەدراوە.