نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١١٢ دۆلار و ٩٨ سەنت

07/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیھاندا جارێکی تر بەرزبوونەوەی تۆمار کرد، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ گرێبەستە دواخراوەکان گەیشتە ١١٢ دۆلار و ٩٨ سەنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش گەیشتە ١١٠ دۆلار و ٢٦ سەنت.

ماوەی سێ ڕۆژە لەسەر یەک نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوە تۆمار دەکات، لە کاتێکدا وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بڕیاری سەپاندنی گەمارۆی زیاتریان داوە بەسەر ھاوردەی نەوتی ڕوسیا.

چاودێرانی ئابوریش دەڵێن، چاوەڕوان دەکرێت بەھۆی گەمارۆکانی سەر ڕوسیاوە بڕی خستنەڕووی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەدا کەمتر ببێتەوە، ئەوەش وادەکات نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتر تۆمار بکات.