ماوەی ١٠٠ ڕۆژە جۆو بایدن لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکادا دەستبەکارە

27/04/2021
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ماوەی ١٠٠ ڕۆژە جۆو بایدن لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەست بە کارە، بایدن لە ڕەوشێکی شڵەژاودا دەسەڵاتی وەرگرت کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوپەری بڵاوبوونەوەیدا بوو لەگەڵ قەیرانێکی ئابوری قورس، بەر لە دوو ھەفتەش خۆپیشاندەران ھێرشیان کردبووە سەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا.

بایدن جیاواز لە دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، کەمتر دەردەکەوێت و لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژی دەسەڵاتیدا تەنھا لە کاتە زۆر پێویستەکاندا قسە و بریاری ھەبووە، ئەمەش ئەوەیە کە ئەمریکییەکان دەیانویست.


لە سەرەتای دەستبەکاربوونیدا، بایدن پڕۆژە یاسایەکی گرنگی بە بڕی ١ ترلیۆن و ٩٠٠ ملیار دۆلار ئیمزا کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە زیاتر لە ساڵێکە بەرۆکی ئەمریکییەکانی گرتووە.


بە پێی ڕاپرسییەکان بایدن لە ١٠٠ ڕۆژی سەرەتای دەسەڵاتیدا تا ڕادەیەکی باش جێی ڕەزامەندی ئەمریکیەکان بووە و بە پێی ڕاپرسییەکی ئەسیۆشەیتد پرێس، لە سەدا ٦٠ی ئەمریکییەکان تا ئێستا لە کارەکانی بایدن ڕازین.