نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ ١١١ دۆلار و ٤٠ سەنت بەرزبووەوە

05/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ ١١١ دۆلار و ٤٠ سەنت بەرزبووەوە.

دوای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا سەرکەوتوو نەبوو لە بڕیاردان لەسەر ڕاگرتنی ھاوردەی سوتەمەنی لە ڕووسیا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بەرزبوویەوە و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ١١١ دۆلار و ٤٠ سەنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە ١٠٨ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەو شێوەیەش نرخی نەوت لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا، پێنج دۆلار بەرزبووەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس بەڕێوەبچێت کە ڕووسیاش تێیدا بەشداری دەکات، چاودێرانیش پێشبینی دەکەن دوای ئەو کۆبوونەوەیە بڕیار بدرێت لەسەر زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت بە بڕی ٤٣٢ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.