سەرۆکی ئۆکراین: رەوشی خارکیڤ و دۆنباس سەختە

30/04/2022
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایدەگەیەنێت، رەوشی خارکیڤ و دۆنباس سەختە و روسیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی نیشتەجێبوون .

وتیشی، سوپا و دەزگای ھەواڵگریی ئۆکراین سەرکەوتنی گەورەیان تۆمارکردووە، لە بەرامبەردا روسیا ھەموو شتێک بۆ لەناوبردنی ژیان لە ھەرێمی دۆنباس دەکات و دەیەوێت ئاوەدانی لەو ناوچانە لەناوببات.

 ئاماژەی بەوەشکرد ، ھەرچەندە روسیا بەردەوامە لە ھێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی ئابووری و ناوچەکانی نیشتەجێبوون، بەڵام ئەوان بەرگریی لە خاک و گەلەکەیان دەکەن.