لە کەرکوک حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا ڕوو لە ھەڵکشانە

27/04/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە کەرکوک حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا ڕوو لە ھەڵکشانە و "د. نەبیل حەمدی" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوکیش دەڵێت، ڕەوشەکە مەترسیدارە ٣٠ بۆ ٤٠ حاڵەتی مەترسیدار لە نەخۆشخانەکانی کەرکوکدا ھەیە.

ھاوکات "د. سەباح نامیق" سەرۆکی ھۆبەی تەندروستی لە کەرکوک ڕایگەیاند، حاڵەتەکانی تووشبوون بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو چەندین ھێندە زیادیکردووە.