تەندروستی عێراق: تا ئێستا مەترسییەکانی کۆرۆنا کۆتایی نەھاتووە

25/04/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی تەندروستی عێراق ھۆشداری دەدات لە ھاتنی شەپۆلی پێنجەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەڵێت تا ئێستا مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە کۆتایی نەھاتووە.

"ھەیسەم عوبەیدی" بەڕێوەبەری پتەوکردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، لەماوەی رابردوودا ئامارەکانی توشبون بە کۆرۆنا لە عێراق زیادیکردۆتەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ سەرھەڵدانی شەپۆلی پێنجەمی ڤایرۆسەکە، بەڵام کاتی سەرھەڵدانی نازانرێت.

وتیشی، بەھۆی پابەند نەبون بە رێنماییە تەندروستییەکان و کەمی رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین، تا ئێستا مەترسییەکانی کۆرۆنا لە عێراقدا ماوە و لە ئەگەری ھاتنی شەپۆلی پێنجەمیشدا، ئەمجارە ڤایرۆسەکە مەترسیدارتر دەبێت.