ژمارەی ئاوارەکانی ئۆکراین بۆ نزیکەی ١٣ ملیۆن کەس بەرزبووەوە

25/04/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی ئاوارەکانی ئۆکراین بۆ نزیکەی ١٣ ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە.

کۆمیسیاری باڵای پەنابەران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، لەم مانگەدا یەک ملیۆن و ١٥١ ھەزار ئۆکراینی وڵاتەکەیان بە جێھشتووە و رویان لە وڵاتانی ئەوروپا و خۆرئاوا کردووە، بەوەش ژمارەی ئاوارەکانی ئۆکراین لە دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ پێنج ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار کەس بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین کە دوو مانگی تێپەڕاندووە، کۆی ژمارەی ئاوارەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئۆکراین گەیشتووەتە نزیکەی ١٣ ملیۆن کەس.