دابەزینی بەھای لیرەی لوبنانی زۆرێک لە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتەی مایە پوچ کردووە
کۆمپانیای فرۆکەوانی ڕۆژھەڵاتی
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
زیانی کۆمپانیای گواستنەوەی ئاسمانی لوبنانی لە ٦ مانگی ئەمساڵدا ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بووە .
محمد ئەلحوت – سەرۆکی کارگێڕی کۆمپانیای فرۆکەوانی ڕۆژھەڵاتی ناوەند لە لوبنان باس لە زیانەکانی کۆمپانیاکەیان دەکات کە لە سەرەتایی ئەمساڵەوە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی کردووە بەھۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی دۆلار و دابەزینی بەھای لیرەی لوبنانیەوە .
بە پێی نرخی دیاریکراوی بانکی ناوەندی ١٠٠ دۆلاری بەرامبەر بە ٣ ھەزار و ٩٠٠ لیرە داناوە بەڵام لە بازاڕەکاندا ١٠٠ دۆلار گەیشتۆتە ١٢ ھەزار لیرە و ئەوەش بۆتە ھۆی مایەپوچ بوونی زۆرێک لە کۆمپانیاکان و بۆ دەربازبوون لەو دۆخەش زۆرێک لە کۆمپانیاکان لە ئێستادا مامەڵە بە دۆلار دەکەن .
|