گووگڵ یادی نەزیھە سەلیم دەکاتەوە

23/04/2022
نەزیھە سەلیم
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

گووگڵ یادی نەزیھە سەلیم دەکاتەوە، کە ژنێکی وێنەکێشی عێراقیە و سەرۆک مام جەلال بە "دامەزرێنەری بناغەی ھونەری ھاوچەرخ لە عێراق" وەسفی کردووە.

ئەمڕۆ ٢٣ی نیسان، گۆگڵ لە رووکاری گەڕانی ئینتەرنێتدا، وێنەی نەزیھە سەلیمی داناوە کە ژنێکی وێنەکێشی عێراقیە، وەک ئاماژەیەک بۆ کاریگەری ئەو ژنە لەسەر ھونەری وێنەکێشان، گووگڵ لەبارەی نەزیھە سەلیمەوە نووسیوویەتی، "وێنەکێش و مامۆستای زانکۆ و یەکێکە لەو ھونەرمەندانەی زۆرترین کاریگەری لەسەر ھونەری ھاوچەرخی عێراقی ھەبووە"، ھاوکات سەرۆک مام جەلال نەزیھە سەلیمی وەسفکردووە بەوەی "یەکەم ژنی عێراقیە بناغەی ھونەری ھاوچەرخی عێراقی دامەزراندووە".

نەزیھە سەلیم لە ساڵی ١٩٢٧ لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا لە دایک و باوکێکی عێراقی لە دایکبووە و ١٥ی شووباتی ٢٠٠٨ بەھۆی جەڵتەی مێشکەوە کۆچی دوایی کردووە، لە کارە ھونەرییەکانیدا تیشکی خستووتە سەر ژنانی عێراقی لە ناوچە لادێییەکان و ژیانی جوتیاران بە بەکارھێنانی رەنگی گەش.