سندوقی نێودەوڵەتی دراو: ئابووری ئەندۆنیزیا پێش روسیا دەکەوێت
کوردسات نیوز
سندوقی نێودەوڵەتی دراو پێشببینی دەکات روسیا پێگە ئابوورییەکەی لەدەستبدات و ئەندۆنیزیا جێگای بگرێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی پسپۆڕانی سندوقی نێودەوڵەتی دراو، ئەمساڵ پشکی بەرھەمھێنانی نێوخۆیی روسیا زیاتر دادەبەزێت و ساڵی ٢٠٢٤یش ئەم دابەزینە دەگاتە خراپترین ئاست. بەم جۆرەش روسیا پلەی شەشەم گەورەترین ئابووری جیھان لەدەستدەدات و ئەندۆنیزیا پێشیدەکەوێت.
بەھۆی ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپا و ھاوپەیمانەکانیانەوە سزا دراوە و چاوەڕوانیش دەکرێت سزاکان لە دوورمەودا زیانی کەمەرشکێن لە ئابوورییەکەی بدەن و سیستمە داراییەکەی زیاتر گۆشەگیر بکەن .
|