راوێژکاری سەرۆکی حکومەت: بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەغداد دەتوانین غاز ھەناردە بکەین

20/04/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

راوێژکارێکی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند: ھەرێم دەتوانێت بە ھاوکاریی عێراق لە رێگەی تورکیاوە غاز ھەناردەی ئەوروپا بکات.

لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا لەسەر دۆسێی نەوت، (د. بێوار خنسی)، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند: ھەرێم ئامادەیە کێشەی دۆسێی نەوت لەگەڵ حکومەتی ناوەندی چارەسەر بکات، ئەوەش لەڕێگەی ئەوەی دەرفەت بدەن یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق دەربکرێت .

وتیشی، دەبێت ھەرێم ھەوڵبدات چارەسەری پرسی نەوت لەگەڵ بەغداد لە بابەتە سیاسییەکان دووربخاتەوە.

ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ھەرێم دەیەوێت کەرتی پیشەسازی نەوت و گاز پەرەپێبدات و ئەو بابەتەش بە بێ  ھەماھەنگی بەغداد نابێت.