وەزیری دارایی عێراق: لەوبڕەی ئێستا ناتوانین زیاتر نەوت ھەناردە بکەین
کوردسات نیوز
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بەھۆی پابەندبونی بە رێککەوتنی ئۆپیکەوە، عێراق ناتوانێت لەم کاتەدا ھەناردەی نەوت زیاد بکات .
عەلی عەلاوی وزیری دارایی رایگەیاند ، ئەگەرچی نرخی نەوت لە ئەنجامی جەنگی ئۆکراین روسیا بەرزبووەتەوە و سودی زۆری بۆ عێراق ھەیە ، بەڵام لە ھەمانکاتدا بەرزبونەوەی نرخی خۆراک و کەلوپەلەکانی تر بەھۆی جەنگەکەوە زیانی لێدەکەوێتەوە.
وتیشی، سەرباری بەرزبونەوەی نرخی نەوت ، بەڵام بەھۆی پابەندبوونی بە رێککەوتنەکەی ئۆپیک ، عێراق ناتوانێت ھەناردەی نەوت زیاد بکات .
لە مانگی مارسدا رۆژانە ٤ ملیۆن و ٣٤٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە کراوە کە بەراورد بە مانگی شوبات ، ھەناردەی نەوت ٨٠ ھەزار بەرمیل زیادیکردووە .
|