لەم ھەفتەیە نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکا نزیکەی ٥ ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە

03/06/2021
ئەمریکا نەوت
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمریکا نەوتە عەمبارکراوەکانی دابەزینی پێوانەیی تۆمار کردووە.

دەستەی کارگێڕی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، عەمباری نەوت و بەنزین و بەرھەمە سوتەمەنیەکانی دیکە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو دابەزینی تەواوی بەخۆیەوە بینیوە.
کارگێڕی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکا رایگەیاند لە ماوەی دووھەفتەی ڕابردووەوە  نەوتی خاوی عەمبارکراو لە کورتھێنانی ١ملیۆن و ٧٠٠ھەزار بەرمیلەوە  پاشەکشەی زیاتری کردووە بۆ ٤ ملیۆن و ٨٣٤ ھەزار بەرمیل،
ھاوکات بۆشایی نێوان خواست و خستنەڕووی بەنزینی عەمبارکراویش لە ١ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزارەوە لەم ھەفتەیە فراوانتربووە بۆ  ٢٣٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل .
کەمبوونەوەی بڕی سوتەمەنی لە ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی لەلایەکەوە پەیوەندیدارە بە خستنەوەگەڕی جوڵەی ئابووری بەھۆی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆناوە کە خواستی لەسەر سوتەمەنی لەچاو خستنەڕوویدا زیاتر کردووە،لەلایەکی دیکەوە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی بڕی نەوتی ھاوردەکراوی ئەمریکاوە ھەیە ،کە لەم مانگەدا رۆژانە ٢ ملیۆن و ٨٤٠ ھەزار بەرمیل کەمتریان لەچاو خواستی ناوخۆ ھاوردە کردووە.