ئێران تاوتوێی ھەناردەی نەوت بۆ ٦ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل دەکات

02/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند ھەناردەی ڕۆژانەی نەوتی ئێران دەگەیەننە ٦ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل.

لە ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان کۆمپانیا ناوخۆییەکانی ئێران بۆ توێژینەوە و گەشەپێدان لە کێڵگەی نەوتی ئازادکان، بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران ئاشکرای کرد، گەشەپێدانی بەرھەمداری ئەم کێڵگە نەوتیە توانای ھەناردەی نەوتی ئێرانی دەگەیەنێتە ٦ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.


بێژەن زەنگەنە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە پێناو ئەنجامدانی گرێبەستەکان و نۆژەنکردنەوەی کیڵگەنەوتیەکان و بەرزکردنەوەی توانای بەرھەمداریان، نزیکەی ٢٥ بۆ ٣٠ ملیار دۆلاریان پێویستە و دواتر دەتوانن ئاستی پێوانەیی تۆمار بکەن لە ھەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەیاندا.