بەشی دووەمی فیلمی ئە كوایەت پڵەیس بەرهەم دەهێندرێت
فیلمی (ئە كوایەت پڵەیس)
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
دوای ئەو سەركەوتنە بەرچاوەی كە فیلمی (ئە كوایەت پڵەیس) بەدەستی هێنا، بەرهەمهێنەرانی فیلمەكە بیریان لەوە كردەوە بەشی دووەمی فیلمەكە بەرهەمبهێنن.
فیلمی (ئە كوایەت پڵەیس) كە ئێمێڵی بڵەنت و جۆن كراسنسكی كارەكتەرەكەی بەرجەستە دەكەن، و هەر لەلایەن جۆن كرانسكیشەوە كاری دەرهێنانی بۆكراوە، بودجەكەی 21 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام داهاتەكەی تەنها لە لە بۆكس ئۆفیسدا گەیشتۆتە 320 ملیۆن دۆلار.
ئێمێڵی بڵەنت دەڵێت بەشی دووەمی فیلمەكە قووڵترە و لایەنی سۆزداریی زیاترە ، سەبارەت بە دەرهێنەر (جۆن كراسنسكی) یش، ئێمیڵی بڵەنت دەڵێت: جۆن كەسێكی بەهرەمەندە و بە قووڵی كار دەكات.
|