لەسایلۆی ھەولێر چەکی بانکی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

01/06/2021
گەنمی جوتیاران
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سایلۆی کۆکردنەوەی گەنمی جوتیاران لە ھەولێر چەکی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکات.

لەراگەیەندراوێکی سایلۆی گەنمی ھەولێردا ھاتووە، ئەو جوتیارانەی گەنمیان رادەستی ئەو سایلۆیە کردووە رۆژی سێ شەممە ١-٦-٢٠٢١ سەردانیان بکەن بۆ  وەرگرتنی چەکی بانکی نرخی گەنمەکانیان.
بەپێی راگەیەندراوەکەی سایلۆی ھەولێر چەکی گەنمەکان بۆ ئەو جوتیارانەیە کە لەمانگەکانی ٥ و ٦ و ٧ ی  ٢٠١٦ گەنمیان رادەستی ئەو سایلۆیە کردووە لە ناوچەکانی (کۆیە و گردەڕەشە و ھەولێر و شەمامک و مەخمور).
دابەشکردنی چەکی بانکی گەنمی جوتیاران لە کاتێکدایە زیاتر لە ٥ ساڵ تێپەڕیوە بەسەر فرۆشتنی گەنمی جوتیاراندا و، مانگی رابردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق رەزامەندی نیشاندا نیوەی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم رەوانەی ھەولێر بکات.