نرخی نەوت لە بەرزیدا مایەوە

01/06/2021
نرخی نەوت
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان رووی لە ھەڵکشان کردووە.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان لە چاو دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک  نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ٧٠ دۆلار و ٢٧ سەنتی تۆمار کردو ، نەوت خاوی تەکساسیش بە ٦٦ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ھاوکات نەوتی خاوی سوکی بەسرەش لە دەوری ٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا .
نزیکە مانگێکە نرخی نەوت لە دەوروبەری ٧٠ دۆلار ھەڵبەز و دابەز دەکات و چاودێرانی ئابووریش لەو باوەڕەدان نرخی نەوت ھەتا کۆتایی ئەمساڵ نزیک ببێتەوە لە ٨٠ دۆلار،لەو باریەوە بڕیارە رێکخراوی ئۆپیکی تایبەت بە وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت لە کۆبوونەوەی ئەمرۆیاندا بڕیار لەسەر زیادکردنی بڕی ھەناردەی نەوتی خۆیان بدە.